چاودێرێکی سیاسی بۆزایەڵە: حکومەتی ھەرێم لەناو دەیان قەیران و کێشەدا چەقیوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سالار مەحمود


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سالار مەحمود چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، حکومەتی ھەرێم لەناو دەیان قەیران و کێشەدا چەقیوە، بەرگەی بەکارھێنان ناگرێ بۆ مەرامی نانیشتمانی و نا نەتەوەیی،رووداوەکانی دادگای فەرەنساو خستنە خوارەوەی کۆپتەرەکان و پەلاماری جندریس لەنەورۆزو درۆنی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێکەوە پەیوەستن.تورکیا مانگێکی تر ئەچێتە ھەڵبژاردنەوەو ئەگەری دۆڕانی ئەردۆغان زۆرە. لە ئێستاوە شەڕێک ئەخوڵقێنێ بۆ مانەوەو دروستکردنی دۆخی نائاسایی بۆ دەستبەردار نەبوونی دەسەڵات.

وتیشی: ئەمریکا لە تورکیا نیگەرانە، تورکیاش لە وەک ھەمیشە لە کورد نیگەرانە، ئەم جارە کورد لە تورکیا پارسەنگی ھێز ئەگۆڕێ بۆیە ئەردۆغان تووشی ھستریا بووە.

ڕاشیگەیاند؛ لەم پرسەدا ئەرکی کورد لەوەدا چڕ ئەبێتەوە گەر پشتیوانی ھەدەپە نەکات بەلای کەمەوە با پشتیوانی ئەردۆغان نەبێ.

وتیشی، ھەر لێدوانێک بچێتە خانەی خزمەت کردن بە ئەردۆغان و داگیرکەران خیانەتە.تورکیا درۆنی دژی ئابوری ھەرێم و دەزگایەکی مەدەنی بەکارھێناوە کە فڕۆکەخانەیە.ھەروەھا فیتنەیەکی زیاتری دروست کرد لەناوەوەی خۆمان.لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی کوردستان دژی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان بوو، ئاوی کردە ئاشی داگیرکەرانی کوردستانەوە.حکومەتی ھەرێم لەناو دەیان قەیران و کێشەدا چەقیوە، بەرگەی بەکارھێنان ناگرێ بۆ مەرامی نانیشتمانی و نا نەتەوەیی.

ھەر لێدوانێک بۆ مەرامی کەسی و حزبی بدرێت جۆرێکە لە خزمەتکردنی ئەجندای داگیرکەران. کوردستان یەکە، ھیچ دەڤەرێک تاپۆ نیە لەسەر لایەک، ھەڕەشە لەسەر سلێمانی تەنیا ھەڕەشە نیە لەسەر پارێزگایەک بەڵکو شەڕی ئیرادەیە. دژایەتیکردنی ھەموو کوردێکی ئازادیخوازە.

هێمای بەوەشکرد،  رۆژئاوای کوردستانیش قەوارەیەکی دانپیانراوەو لەپەرلەمانی کوردستان ناسێنراوەو بەدەنگی ھەموو لایەنەکان ئیعترافی پێ کراوە. دژایەتی کردنی لەیاسا لادانە.

مێژوو ئەم لێدوان و قسانەی ھەموان ئەنوسێتەوە، لەم تەنگژەی کە دروستکرا ھەر لێدوانێک بچێتە خزمەت داگیرکەرانەوە خیانەتە. ئەم تێکچڕانە پەیوەندیدارە بە نزیکبونەوەی ھەڵبژاردن لە تورکیا.کێشەکانی ناوخۆ چەن قوڵ بن، ھەر ئەبێ بایی ئەوەی تیا بھێڵرێتەوە داگیرکەران کورد بەکار نەھێنن بۆ  خۆخۆریی .

کامەران کەریم