لەبازگەی زەمەقی هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر 150 کیلۆگرام گۆشت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەندروستی


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەبازگەی زەمەقی سلێمانی دەستگیرا بەسەر 150 کگم گۆشت و ئەو کەسانەشی هەوڵی هێنانیان دەدا دەدرێنە دادگا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجەڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەمان ئاگادارکرایەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ،بازگەی زەمەقی لەهەبوونی  سێ کەلەسەری جوانەگا، کە هاوڵاتیەک هێناوەیەتە بازگەکە بۆ هەڵەبجە، هاوکات لەهەمان شوێن و هەمان کات هاوڵاتیەک مرشکی سەربڕاوی هێنابوو بۆ هەڵەبجە لە سەندوقی تەکسیدا.

پاش گەشتنی لیژنەکەمان بۆ بازگەی زەمەقی دەست گیرا بەسەر کەلەسەری جوانەگاکان و گۆشتی مریشکەکانیشدا گیرا، کە نزیکەی 150 گکم دەبوو...

سەبارەت بەهۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەم گۆشتانە، راگەیەنراوەکەی لیمنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی دەڵێت: ئەم گۆشتانە پێچەوانەی ڕێنمایی ڤێتێرنەری و تەندروستی و یاساین، وە لیژنەکەمان دەستی گرت بەسەر گۆشتەکانداو لەناوی بردن.خاوەنەکانیشیان ڕوبەڕووی سزای یاسای دەکرێنەوە.

کامەران کەریم