نرخی مریشک هەرزان دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک ئابووری


Apr 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ دابەزینی نرخی مریشك هەناردەکردنیان بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق قەدەغە کردووە و ئەوەش وایکرد، نرخەکەی دابەزێت.

 سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاندووە،لە ئەم سنورە کیلۆی مریشک لە رۆژانی رابردودا گەیشتە 5250 دینار، بۆیە بڕیارماندا هەناردەکردنی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق قەدەغە بکەین.

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وتیشی،بڕیارەکەمان جێگەی خۆی گرتووە و ئێستا کیلۆیەک مریشکی زیندو بە 3900 دینارە. لە هەولێریش نرخی مریشک نزیکەی 4000 دینارە.

لای خۆیەوە فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،ئێمە ئاگاداری بڕیارەکەی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی نیین و بڕیاری هەناردەکردن بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە وەزارەتەکەمانەوە نەدراوە.

کامەران کەریم