قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی ئامادەکردنی ترشیات دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تەندروستی


Apr 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،  بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و نەشیاوی شوێنەکە بۆ دروستکردنی ترشیات، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگای ترشیاتی چێنەر لە دێی ناوگردان دادەخات.

لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کۆگای ئامادەکردنی ترشیاتی چێنەر، دەرکەوتوە بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەی لە دروستکردنی ترشیاتەکانیدا بەکاریدەهێنێت ناشۆرێتەوە و بەشێوەیەکی ناتەندروست دەیکاتە ناو دەفری ئامادەکردنەکە.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگای ئامادەکردنی ترشیاتی چێنەر دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

کامەران کەریم