جەختی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر دابینكردنی چاودێری و پشتیوانی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرەست

(0) / / اجتماعی / زایەڵە عێراق سەرۆک کۆمار کوردستان


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە دابینكردنی چاودێری و پشتیوانی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرەست كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لە كەشوهەوای جەژنی ڕەمەزان و لەگەڵ نزیكبوونەوەی هاتنی جەژن، سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەردانی ماڵی زوهور علویەی بۆ منداڵانی بێ دایك وباوكی كرد لە بەغدا و لەگەڵ گەیشتنی سەرۆك كۆمار لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری بەشی چاودێری كەسانی خاوەن پێداویستیەكان تایبەتەوە پێشوازی لێكرا لە پارێزگای بەغدا و ئوسامە ئەیاد سادق و بەڕێوەبەری ماڵەكە نەهلە شاكر شەهاب و هاوكاران و ژمارەیەك منداڵی بێ دایك و باوك كە دڵخۆشی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشدا : سەرۆك گوێی لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ڕوونكردنەوەیەكی وردی ئەو ئەرك و ئەركانە گرت كە لەلایەن ماڵەوە ئەنجام دەدرێن و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی منداڵانی بێ دایك وباوك و دابینكردنی پێداویستییەكانیان دەكات لە (40) منداڵ، هەروەها چاوی بە ژمارەیەك منداڵ كەوت و گوێی لەچیرۆكەكانیان گرت و كورتەیەك لە پێداویستیەكانیان پێدرا.

سەرۆك ڕەشید پیرۆزبایی لە ئەندامانی ماڵەكە و سودمەندانی منداڵە بێ دایك و باوكەكان كرد بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە منداڵانی بێ دایك وباوك ئەمانەتە لە ملی ئێمەدا و دابینكردنی چاودێری و پاڵپشتی و خەمخۆرییان بەرپرسیارێتییەكە كە هەمووان هەڵیدەگرن لەسەر بنەمای پابەندبوونێكی مرۆیی بەرز.

وتیشی: سەرۆكایەتی كۆمار هیچ هەوڵێك لە دابینكردنی پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ ئەم بەشە ناپارێزێت، جەختی لەوە كردەوە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانیاری و پێشخستنی دۆخی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە منداڵانی بێ دایك و باوك دەكرێت، دروستكردنی كەشێكی سەلامەت لە كە مەرجە تەندروستییەكان بە گرنگیدان بە ژوورەكان، پۆلەكان، بەشەناوخۆییەكان، ڕێكخستنی كات و خواردنی تەندروست بۆیان جێبەجێ دەكرێن و كاربكەن بۆ پەرەپێدانی بەهرە و خولیاكانیان، بنیاتنانی كەسایەتییەكانیان و یارمەتیدانیان بۆ خۆشكردنی ڕێگەی خۆیان بەرەو داهاتوویەكی باشتر.