پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: پەسەندکردنی پرۆژەیاسایی بودجە کاریگەریەکی گەورە دروستدەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە بودجە نەرمین مەعروف


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – د.نەرمین مەعروف غەفور جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەسەندکردنی پرۆژەیاسایی بودجە کاریگەریەکی گەورە دروستدەکات.

د.نەرمین مەعروف غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەم بودجەیە کە گەورەترینە  لە مێژووی عێراق و زیاترە لە 199 ترلیۆن دینار بە پەسەندکردنی کاریگەریەکی گەورە دروستدەکات لەسەر کۆی سێکتەرە ئابورییەکان و ژیان و گوزەرانی هاولاتیانی عێراق  .پشکی هەرێمی کوردستان لەم بودجەیە بە رێژەی 12.67% دیاریکراوە و دەکاتە زیاتر لە 15 ترلێۆن دینار و گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەرپێخستنەوەی پرۆژەکانی بواری وەبەرهێنانی گشتی و رەخساندنی هەلی کار و کۆتایهێنان بە کێشەی دواکەوتنی مووچە و ئەو قەیرانە داراییەی سالانێکە تووشی هەرێمی کوردستان بووە .

وتیشی، وە لەپێناو پاراستنی مافی هەموو چین و توێژەکان لەم داهاتە و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پێویستە حکومەتی هەرێم هاوشێوەی حکومەتی فیدڕاڵ پرۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان ، ولە چوارچێوەی یاسای بودجە و بە رەزامەندی نوێنەرانی گەل کۆی داهات و خەرجییەکانی حکومەت رێکبخرێتەوە.

کامەران کەریم