نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری نرخی نەوت وزە


Apr 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٦٦ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٦١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٨١ دۆلار و ٥٦ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو. 

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا هەریەك لە وڵاتانی (سعودیە و رووسیا و عێراق و كوێت و ئیمارات و عومان و جەزائیر و كازاخستان)، بڕیاریاندا كە لە مانگی داهاتووەوە تا كۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی (١.٦٤٩) ملیۆن بۆ هەر بەرمیلێک كەم دەكەنەوە کە لەو ژمارەیە سعودیە و رووسیا بۆ هەریەكەیان (٥٠٠) هەزار بەرمیل و عێراقیش (٢١١) هەزار و ئیمارات (١٤٤) هەزار بەرمیل و كوێت (١٢٨) هەزار بەرمیل و كازاخستان (٧٨) هەزار بەرمیل و جەزائیر (٤٨) هەزار بەرمیل و عومان (٤٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەم دەكەنەوە.