چەند رێگایەک بۆ کەمکردنەوەى تینوێتى لە کاتى رۆژوگرتندا
/
هەمە ڕەنگ
/
زایەڵە
ڕەمەزان
تینویەتی
زایەڵە - زۆرن ئەو کەسانەى لە کاتى رۆژوگرتن تینوێتى بڕستیان لێدەبڕێت بەتاییەت لە 10 رۆژى کۆتایى رەمەزان، بەڵام لێرەدا چەند هەنگاوێک دەخەینەروو کە وادەکات کەسى رۆژوەوان خۆى لەو کێشەیە دەرباز بکات و هەست بەتینوێتى نەکات.
ئەو رێگا و هەنگاوانە بگرەبەر و خۆت لە تینوێتى بپارێزە:
یەک: خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر ئاو له نێوان به‌ربانگ و پارشێو؛ بەشێوەیەک هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه ئاوه‌که فێنک بێت باشتره له ئاوی زۆر سارد.
دوو: خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵ بده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت.
سێ: دوور بکه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه.
چوار: هه‌وڵ بده خواردنی کوڵاو و بر‌ژاو بخوێت و له خواردنی سورکراوه دوور که‌ویته‌وه.
پێنج: زۆرتر سه‌وزه و میوه بخۆ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم وه‌ک مۆز، سندی، قه‌یسی، هه‌ڵوژه ڕێواس، شلیک.
شەش: خۆت به دوور بگره له خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.
حەوت: هه‌وڵ بده چه‌رەسی سوێر کراو نه‌خوێت: ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به کاڵی بێت و بڕه‌که‌ی له ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت.
هەشت: پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوا بخرێت؛خواردنی زه‌ڵاته له کاتی به‌ربانگ و پارشێو زۆر به سووده.
نۆ: دوور که‌وتنه‌وه له مانه‌وه له شوێنی گه‌رم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و ئه‌نجام دانی وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌یانیان له ترسی وشک بوونه‌وه.
دە: که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی ( نه‌خواردنی باشتره )، رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد؛ هه‌فته‌ی دوو جار و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ، له بری ئه‌وه مێوژ و قه‌یسی وشک کراو بخۆ.
یانزە: له جیاتی شه‌ره‌به‌تی ئاماده‌کراو و گیراوه: شه‌ربه‌تی فرێش له ماڵه‌وه ئاماده بکه و بیخۆره‌وه.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
تێبينيێك بنێرە: