زایەڵە - له شارى دهۆك پرۆسهى دهركردنى فۆڕمی ئهليكترۆنى خۆراك راگهينێدرا كه لهسهر ئاستى ههرێم يهكهم پارێزگايه دهست دەکات به دروستكردنى فۆڕمی ئەلیکترۆنى خۆراک.
ماجید سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دھۆک، لە کۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا لە شاری دھۆک ڕایگهیاند، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، دھۆک یەکەم پارێزگایە دەست دەکات بە دروستکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک.
ئاماژهی بهوهش دا، فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن ئاسانکاری دەکات و بۆ ھاوڵاتییان و ھەڵگرتنی باشتر و ئاسانترە لە فۆڕمی کاغەز و لیستی دەنگدەران پاک دەکرێتەوە، ئەوانەی لەژیاندا نەماون لەمەودا دەزانین چەند کەسن و لیستەکە پاک دەکرێتەوە.
لە رێکەوتی ٩ی ٤ی ٢٠٢٣، وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی دەرھێنانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی راگەیاند کە جێگەی فۆڕمی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان دەگرێتەوە کە بەشێوەی کاغەز بوو و لە ئاستی پارێزگاکانی عێراق وەک قۆناغی ئەزموونی، پرۆسەی دەرکردنی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی وەکو یەکەم پارێزگا لە نەجەف ئەنجامدرا.
کامەران کەریم