قایمقامی هەولێر: هەر بازرگانێك نرخی كاڵا و كەلوپەل بەشێوەكی نائاسایی بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر قایمقام بازرگانی


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر بازرگانێك نرخی كاڵا و كەلوپەل بەشێوەكی نائاسایی بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت و جەختیكردەوە بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلاریشەوە دەبێت نرخی شمەك دابەزێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەكانیان لە نزیكەوە چاودێری هاوردەی كاڵاكان و نرخ و كوالێتیان كردووە و هەر بازرگانێك بەشێوەكی نائاسایی و بەدەر لە ڕێنماییەكان نرخ بەرز بكاتەوە، سزا دەدرێت و لەئەگەری دووبارەكردنەوەیدا راپێچی دادگا دەكرێت، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تا رادەیەك نرخی كاڵا و كەلوپەلەكان بەرز بوونەتەوە، كە ئەمەش لە دەسەڵاتی كەسدا نەبووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا نرخی دۆلار بەرەو دابەزین دەڕوات ئەمەش وادەكات نرخی شتومەك لە بازاڕەكان دابەزێت، هەروەها حكومەت كارئاسانی بۆ بازرگانان دەكات بۆ هێنانی خۆراكی زۆر و دروستبوونی كێبڕكی لەنێوانیان ئەمەش وادەكات نرخ زیاتر دابەزێت.