10 رۆژی دیکە ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٧ هەزار دینار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری دۆلار دراو دینار


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی ئەنجومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر رایگەیاند، بەرزبوونەوەی چەند رۆژی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار کاتییە و پێشبینی دەکرێت، ١٠ رۆژی دیکە ١٠٠ دۆلار ببێتە ١٣٧ هەزار دینار.

كەیفی خۆشناو، وتەبێژی ئەنجومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کاتییە و پەیوەندی بە خواست لەسەر ئەو دراوەوە هەیە لەبازاڕدا و هیچ پەیوەندی بە خستنەڕووی دۆلارەوە نییە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،بەگوێرەی پێشبینییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ١٠ رۆژی دیکە دۆلار بۆ خوار ١٤٠ هەزار دینار دابەزێت و بگاتە نزیکەی ١٣٧ هەزار دینار.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر، لە ١٤٣ هەزار و ٨٠٠ بۆ ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

کامەران کەریم