بەهۆی هەبونی مناڵی خوار 18 ساڵ؛ قائیمقامیەتی سلێمانی دوو شوێن دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەنتەری بلیاردی نالی و کافتریای شەوانی راپەڕین دادەخات.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبونی مناڵی خوار (18) لە شوێنەکانیاندا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان سەنتەری بلیاردی نالی لە گەڕەکی هەواری شار و کافتریای شەوانی راپەڕین لە گەڕەکی راپەڕین دادەخەن و خاوەنەکانیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردنوخواردنەوە کهولییەکان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم