سەید حەسەن نەسروڵڵا: بەرەی خۆڕاگری لە ڕیزی یەکەمی شەڕی ئازادکردنی فەڵەستین دایە

(0) / / جهان / زایەڵە حەسەن نەسروڵڵا خۆڕاگری فەڵەستین ئیسرائیل زایۆنیسم تیرۆر لوبنان


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە بەرەی خۆڕاگری لە ڕیزی یەکەمی شەڕی ئازادکردنی فەڵەستیندایە، جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی تووشی چەندین قەیرانی گەورە بووەتەوە کە لە مێژووی ئەم ڕژێمەدا وێنەی نەبووە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی پێنج شەممە 13 ی نیسانی 2023 بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس جەختیکردەوە کە ئەم ڕۆژە بەشی سەرەکی شەڕێکی گەورەیە کە گەلی ئێمە بۆ ئازادی فەڵەستین، سەرکردایەتیکردنی لە ئەستۆ گرتووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەرەی خۆڕاگری لە ڕیزی یەکەمی ئەم شەڕەدایە و جەخت لە سەر گرنگی قودس دەکاتەوە، وتی: ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی زۆر لە ئاستی جیهان و ناوچەکە و ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی ڕووی دا کە هەمووی کاریگەری ئەرێنیی لە سەر شەڕی بەرەی خۆڕاگری لە گەڵ پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەیە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە جیهان بەرەو سیستەمێکی چەند جەمسەری هەنگاو دەنێت کە کۆتایی بە هەژموونی تاک جەمسەری ئەمریکا دێنێت و وتی: لە ئاستی ناوچەکە، شکستی پرۆژەی تیرۆریزم و دەسدرێژی و ئیرادەی وڵاتانی ناوچەکە بەرەو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و وتووێژی نێوان دەبینرێت، ئەمەش لە ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە لە چین بینرا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە بەرەی خۆڕاگری ئەمساڵ سەرکەوتووانە و بەهێزەوە لە کێشەکانی ساڵانی ڕابردوو دەرباز بووە، لە بەرامبەردا ڕژێمی زایۆنیستی تووشی چەندین قەیرانی ناوخۆیی بووەتەوە کە لە مێژووی ئەم ڕژێمەدا کەم وێنەیە.

ناوبراو کەرتی خۆرئاوای بە قەڵغانی قودسی داگیرکراو ناو برد و وتی: دانیشتووانی قودس لە بەرەی سەرەکی بەرگری لە پیرۆزییەکانی ئیسلام و مەسیحییەکاندان و دەبێت ئێمە باشترین پاڵپشتی بەردەوامی ئەم ڕاپەڕینەی کەرتی خۆرئاوا بکەین.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە شەهیدانی گەورەی وەک شەهید حاجی قاسم سولێمانی لە پێناو ئازادی فەڵەستین شەهید کراون، وتی کە بەرپرسیاریەتی پاڵپشتی لە کەرتی خۆرئاوا، ئەرکێکی ئەخلاقی، ئیمانی و جیهادییە.