ئێران و پاکستان داوای پێکهێنانی بەرەیێکی یەکگرتوو بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین دەکەن

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران قودس پاکستان


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای دەربڕێنی نیگەرانی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین و ئیدانەی تاوانەکانی ئیسرائیل، داوایان کرد وڵاتانی ئیسلامی بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوودا ڕێگری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەن.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان، نیگەرانی خۆی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین دەربڕی و ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی کرد و وتی کە وڵاتانی ئیسلامی بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوودا ڕێگری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان ئێران و پاکستان، وتی کە سیاسەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ستراتیژی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لەو وتووێژەدا وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕایگەیاند پاکستان لە بەرەی پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستیندا دەمێنێتەوە و هیوای خواست کە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بە کردەوە پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بکات.