سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆ زایەڵە: پێویستە موسڵمانان هاوکاری موسڵمانانی فەلەستین بکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە کۆمەڵی دادگەری فەلەستین قودس


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دیاریکردنی ڕۆژی قودس واتە هەماهەنگی کردن لەگەڵ قودس، قودس شوێنێکی گرنگ و پیرۆزە بۆ موسڵمانان، بەڵام لەمێژە لەلایەن هەندێ جولەکە واتە دەوڵەتی زایۆنیزم داگیرکراوە، چەندان جار موسڵمان لەچونە نێوی و لە عیبادەت تێیداکردنی قەدەغە دەکرێت.

وتیشی، خەڵک لەوێ دەگیرێ و لێیان دەدرێت،سوکایەتیان پێدەکرێت،فشاری زۆریان لەسەردەکرێ، زەوی و زاری دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا  لەموسڵمانان داگیر دەکرێت، بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان هاوکاری موسڵمانانی فەلەستین بکەن، بەرگری لەقودس بکەن.

ئەوەشی خستەڕو، هەمو ڕۆژ لەگەڵ قودس هەماهەنگی بکەن، نەک تەنها یەک ڕۆژ ،هەمو هەوڵێک بدەن بۆئەوەی قودس لەدەستی زایۆنیزم ڕزگاربکرێت، بەجۆرەها فشار بخرێتە سەردەوڵەتی ئیسرائیل واز لەم هەڵسوکەوتانە بهێنێت، ئیسرائیل زوڵمی زۆر لە موسڵمانانی فەلەستین دەکات، وڵاتە زلهێزەکان لەبەرامبەر ستەمەکانی ئیسرائیل بێدەنگن.

کامەران کەریم