ئێران: ئیسرائیل لەوپەڕی لاوازی دایە

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئیسرائیل


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس وتی: ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی لاوازترە لە هەموو کات و ئازادی فەڵەستین لە هەر کاتێکی دیکە نزیکتر بووەتەوە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی هەینی 14 ی نیسانی 2023 لە تویتێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە ڕایگەیاند: نزیکەی 44 ساڵ بەر لە ئێستا و لە 13 ی ڕەمەزان بەرامبەر بە 16 ی گەلاوێژی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی، حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە تێڕوانینی حەکیمانە و چاودێر لە سەر پێویستی هەنگاوێکی جیهانی بۆ ئازادی فەڵەستین و ڕیشەکێشکردنی شێرپەنجەیەک بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی، کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان وەک ڕۆژی جیهانیی قودس دیاریکرد.

کەنعانی ڕایگەیاند: ڕێپێوان و گردبوونەوەکانی ئێران و شوێنەکانی دیکەی جیهان، بە ڕوونی پیشاندەری جیهانیبوونی تێڕوانینی ئیمام خومەینی (رە) بەرامبەر بە دۆسیەی فەڵەستینە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی لاوازترە لە هەموو کات و ئازادی فەڵەستین لە هەر کاتێکی دیکە نزیکتر بووەتەوە.