حەکیم:  هیچ سازان  و پاشگەزبوونەوەیەک لە سەر فەڵەستین ناکرێت

(0) / / جهان / زایەڵە حەکیم سازان


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس وتی کە ئەم ڕۆژە تەنیا تایبەت بە موسڵمانان نییە، بەڵکوو ڕۆژێکی جیهانییە بۆ سەرجەم ئازادیخوازەکان و ناسنامەیەکە کە هیچ سازان و پاشگەزبوونەوەیەکی لە سەر ناکرێت.
سەید عەمار حەکیم وتی: قودس شارێکە کە ئائینە جیاجیاکانی لە خۆیدا کۆکردووەتەوە و دەبێت شوێنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بێت نەک ئەوەی کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە سەریدا زاڵ بێت و هەوڵ بدات کە شارەکە بکاتە شاری لایەنگرانی یەک ئائین و لایەنگرانی ئائینەکانی دیکە لە پیرۆزییەکان و جێبەجێکردنی ئەرکە ئائینییەکانیان دوور بخاتەوە.

ناوبراو وتی: ڕۆژی قودس بە واتای ڕاگەیاندنی دژایەتییە لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و جەختکردنەوەیە لە سەر پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوایکردووە کە موسڵمانان و ئازادیخوازەکانی جیهان بە ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بەرگری و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بکەن