هۆشداریی ئۆپیك لە كەمبوونەوەی خواست لە سەر نەوت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئۆپیک نەوت


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رێكخراوی ئۆپیك راپۆرتی مانگی ئاداری بڵاوكردەوە و هۆشداری دا لە كەمبوونەوەی خواست لە سەر نەوت لە هاوینی داهاتوودا.
ئۆپیك ئاماژەی بەوەداوە، لە مانگی ئاداردا بەرهەمی نەوت تێكڕا رۆژانە 86 هەزار بەرمیل كەمیكردوە و دابەزیوە بۆ 28 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر پێشبینییەكانی مانگی شوبات بۆ گەشەی خواستی جیهانی لەسەر نەوت بۆ ساڵی 2023 گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت رۆژانە خواست لەسەر نەوت دوو ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل زیاد دەكات.
وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت كە بە ئۆپیك پڵەس ناسراوە، لە دووی نیساندا بە شێوەیەكی لەناكاو بڕیاریاندا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئایار كەمبكەنەوە، ئەوەش نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهاندا لە 80 دۆلارەوە بۆ 87 دۆلار بەرزكردەوە.
سەبارەت بە پێشبینییەكانیش بۆ هاوینی داهاتوو، رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی ئاسایی خواستی وەرزی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەوانەیە بكەوێتە ژێر كاریگەری هەر لاوازییەكی ئابوری بەهۆی بەرزكردنەوەی سودی بانكی ، بەڵام داواكاری چین لەسەر نەوتی خاو دوای كەمكردنەوەی بەرهەمیش رانەوەستاوە.