بەرپرسێکی گۆڕان بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ دەستەڵاتی خێڵ ئاوایە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پێشینەیەکەی کۆنی  خێڵ و ئاغاکان بەرامبەر بەنەیارە کانیان هەوڵی ئەتککردن و سوکایەتی کردن دراوە و زۆر جار تەقە لەماڵ و خەرمان سوتاندن و شتی تر یش کراوە بۆ سەرکوت کردنو بێ دەنگ کردنیان ئێستاش بەهەمان شێوە هەمان ڕەفتار دوبارە ئەکرێتەوە چونکە ئێستاس هەمان سەردەمی دەستەڵاتی خێڵەو ئەوەی ئەمڕۆ لەهەولێر بەرامبەر بەو پارێزەرە کرا یەکەم ڕوداوی لەوشێوە نیەو کۆتا ڕوداویش نیە بەڵکو بەردەوام دەبێت و خراپتریش .

وتیشی،کاتێک تاک ئەبینێت حیزب یان دەستەڵات خۆی کاری لەوشێوە ئەنجام دەدات ئیتر ئەمە ئاسای دەبێتەوەو هەرکەسێک توانای هەبوو دوبارەی دەکاتەوە هەرچەندە ئەوانەش ئەوکارانە ئەکەن لەناو دەستەڵاتن و ئەو توانایە یان لەدەستەڵات وەرگرتوە و لەناو دیوەخانەکانی ئەوانەوە پاڵپشتی ئەکرێن پەروەردە ئەکرێن .تا دەستەڵات لەدەست خێڵ و بنەماڵەکان بێت چاوەڕوانی هەواڵی لەوە باشتر نابین .

کامەران کەریم