تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس تاوانبار سلێمانی


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
 
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی كارو چالاكییەكان و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاد لە 9 فەرمانی دەستگیركردنی لە چەند بنكەیەك هەبووە بە تۆمەتی قۆڵبڕین و فێڵكردن لە هاوڵاتیان.
 
تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان و پارەی لێیان وەرگرتووە گوایە دایان دەمەزرێنێت، یان نەوتیان بەهەرزان بۆ وەردەگرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ز ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.
 
کامەران کەریم