زایەڵە - سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، کێشەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕەوەکان لە سلێمانی و سەرجەم قەزاو ناحیەکان بەپێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان .
وتیشی، ئەمڕۆ دووشەمە وەک هەردوو لیژنەی (کاروباری یاسایی و لیژنەی شارەوانی)ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای( تەملیک کردن) ی پارێزگای سلێمانی کۆبووینەوە .
ڕونیشیکردەوە، بەپێی یاسای ناوبراو ، ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سنووری ماستەرپلانی سلێمانی لەبەرئەوەی لە کاتی خۆیدا نەخشەی فراوانکردنیان پەسەند نەکراوە و ڕێکارە یاساییەکانی نەبڕیوە،گرفتی لەبەردەم تەملیککردنیاندا دروست کردووە ، بۆ ئەو مەبەستە لە سنوری دەسەڵاتمان و پاڵپشت بە یاسای ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠٠٩ ی پارێزگاکان ، هەوڵی خۆمان ئەدەین بۆ تەواوکردنی ڕێکارە هونەری و یاساییەکانیان بۆ ئەوەی سودمەند بن لە دەرفەتی تەملیک کردنی خانووەکانیان.
کامەران کەریم