ھەڵمەتی چاندنی نەمامی توو لەسەر ڕێگای سەرەكی ھەڵەبجە ـ ھەورامان كۆتایھات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند ، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان و بەشی كشتوكاڵی بیارە،سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی ھەڵەبجە،بەمەبەستی تەواوكردنی ھەڵمەتی چاندنی(٤٠٠٠)نەمام لەسەر ڕێگای ھەڵەبجە ـ بیارە ھەستان بە چاندنی ئەو بەشەی كە مابوو لە ڕێگاكە و كۆتای بە ھەڵمەتەكە ھێنرا.
کامەران کەریم