پارێزەرێکی ژینگە: گروپی حەوت بەڵێن دەدەن تا ساڵی ٢٠٤٠ کۆتایی بە پیسبوونی پلاستیک بهێنن

(0) / / گفتگو / زایەڵە ژینگە شوان جاف


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان جاف پارێزەری ژینگە  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە یەکشەممە دوای دانوستانەکان لە باکوری ژاپۆن بڵاوکرایەوە، وەزیرانی ژینگە و کەشوهەوای گروپی حەوت (G7) ئامانجیان داناوە بۆ نەهێشتنی هەر پیسبوونێکی نوێی پلاستیکی لە وڵاتەکانیان تا ساڵی 2040.وەزیرانی ژینگە و کەشوهەوا لە وڵاتانی پیشەسازیی گروپی حەوت دەڵێن،ئێمە پابەندین بە نەهێشتنی پیسبوونی پلاستیکی، بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەر پیسبوونێکی پلاستیکی زیادە تا ساڵی 2040 بۆ سفر.

وتیشی، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کەنەدا، بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ڕابردوودا بەڵێنێکی هاوشێوەیان دا.بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە ئەندامانی گروپی حەوت کە هاوکات ژاپۆن و ئەمریکا و ئیتاڵیا لەخۆدەگرێت، وادەی ساڵی ٢٠٤٠ دیاری دەکەن.لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دانوستانەکانی دوو ڕۆژە لە شاری ساپۆرۆی ژاپۆن، ستیفی لێمکە، وەزیری ژینگەی ئەڵمانیا ستایشی بەڵێنى ئەندامانى کرد سەبارەت بە کەمکردنەوە بە پیسبوونی پلاستیک و بە "ئامانجێکی گەورە" ناوی برد.لە بەیاننامەکەدا هاتووە، قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە پلاستیک بە "بەرەوپێشبردنی بەکارهێنان و بەرهەمهێنانی پلاستیکی بەردەوام، پێشخستنی بەشداریکردنی لە ئابووری و بەڕێوەبردنی پاشماوەی ژینگەیی بە شێوەیەکی دروست" بەدەست دێت.

ئەوەشی خستەڕو، پاشماوەی پلاستیک لە جیهاندا لە ماوەی ٢٠ ساڵدا دوو هێندە زیادی کردووە.بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، تەنها لەسەدا نۆی ئەم پاشماوەیە بە سەرکەوتوویی دووبارە بەکارهێنراوەتەوە.نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، تا ساڵی 2040 بڕی پلاستیک کە دەچێتە ناو زەریاکانەوە سێ هێندە زیاد دەکات.

کامەران کەریم