بەردەوام بەلۆژیک و مەعریفە خزمەتی کۆمەڵگە دەکرێت / کامەران کەریم
/
مقالە
/
زایەڵە
کامەران کەریم
زایەڵە - کۆمەڵگە ئەو خێزانە فراوانەیە کەدواجار تاکەکانی بەش دەبن بەسەر ئایدیاو ستایل و فۆرمی جیایی ئایدۆلۆجی کەهەریەکەیان ئازادن لەپراکتیکی کردنی هەر ئایدیایەکدا تاکەکان ئازادن، ئیدی کەس یان هەقی نیە یاخود بە شێوازێکی دیکە ناتوانێت سوکایەتی بەتاکەکەی تر بکات، واتە ئەم میتۆدی بیرکردنەوانە پێمان دەڵێن ئێمە ئازادین لەگوزارشت و دیدو فەلەسەفەی خۆمان هەم بۆ ژیان و فاکتەرەکانی هەمیش بۆ هێنان یاخود خستەژێرهەژمونی کەسانی دیکە بۆناو ئایدیاوفەلسەفەی خۆمان بەمەرجێک بەئالیەتی مەعریفی و گفتوگۆی مەنتیقی وزانستی.
ئەمە بۆکۆمەڵگەیەکی خاوەن ئایدیا واریدە، بەڵام ئێستا مۆدێلێک دروست بووە بەئومێدم ئێمە بەەبەر بێین لەوەی تۆچ ئایدیاو بیرکردنەوەیەکت هەیە وڕێنەیە زۆر بەکورتی دەبێت ئایدیاو فەلسەفەکەی من قبوڵ بکەیت ئیدی دەروازەیەک نامێنێتەوە بۆقسە جدی و لۆژیکیانە، حەیف تاکی ئێمە کەی چێژی بینیوە لەشکاندن و ڕوشاندنی کەرامەتی کەسانی دیکەو خۆشی ببینێت لەقسەی سواو.
بۆچی ئێمە کاتێک ڕوداوگەڵێک یاخود جوملەیەک دەدرێت بەگوێماندا ،خێرا هەڵوەستەی لەسەر دەکەین، هەندێک لەتاکەکان نابێتە بکەونە ژێرکاریگەری و هەژمونی کەسانی فۆرمالیست، ناکرێت ئێمە لەگوتارو دەفتارمان تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان نەخوێنینەوەو حساب بۆ شعرو کەرامەتی کەسانی بەرامبەرمان نەکەین بێن قسە لەسەر کەسایەتی گروپێک شوێنێک شارێک بکەین. تاکەکانیش دەبێت لەدروست بون یان لەڕوداوگەلێک کە پێش بینی نەکراوە ڕودەدەن خێرا بەشێوە هەڵچون و ڕەئیەکان یاخود پەرچە کرداریان هەبێت.
کۆمەڵگەی کورد لەسەر ئاستی شار دەوروبەری شارو گوند و لەسەر ئاستی تاکیش پەروەردە نەکراوە بە شکاندنی کەرامەتی کەسی دیکە، ئەمە بۆ ڕۆشنبیرو ئەکادیمیش ڕاستەوناکرێت بۆهەرمەبەستێک بێت کەدواجار ڕون دەبێتە ئایا مەبەست و لوغ یان ماناو مەفهومی جەوهەری چیە، نیشانەی پرسیار لەسەر جەمعێک لەتاکەکانی کۆمەڵگەکەت دابنێیت، زۆر دەبێ کەسانی دیارو ئەکادیمی بۆبچوکترین حاڵەت ئاگاداری گوفتارو ڕەفتاریان بن.
بۆخەڵکی دیکە لەئەکەری بونی هەر حاڵەتێک دەبێت وریایانەو مەعریفیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، قسەی بێ ماناو جوێن لەبەرامبەر هەرکەسێک جوان و باش نابێت،بەلۆژیک مەنتیق لەبەرامبەر ڕوداوەکان پێشهاتەکان دەبێت بجوڵێینەوە، دواجار ئێمە بەردەوام چاوەڕانی یاریی سیاسین زۆرجار ئەویارییە سیاسیانە بە بەرنامە بۆداڕێژراو کاری لەسەر دەکرێت تاوەکو تاکەکان هەم سەرقاڵ ببن و بیر لەپێداویستیەکان یاخود داواکاریەکانیان نەکەنەوە بەهەندێ شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ دەکرێن، یاخود کەسانێک پێدەچێت بۆتەحقیق کردنی مەرامێک سیناریۆی بابەت کەلێک دەنەخشێنن و پەخشی دەکەنەوە، لەهەر بارێک نابێت لەژێرکاریگەری بیری خێڵ ناوچەگەری و عاتیفەو هەڵچون لەئەرکە سەرەکیەکە لامان بدات، ئێمە لەهەر جۆرە ڕوداوگەلێک دەبێت بە شێوەی مەعریفی و نەرم ئاگایانە بەگژ بارودۆخەکە بچینەوە.
تێبينيێك بنێرە: