بانکی ناوەندی خستنەڕوی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار بانکی ناوەندی عێراق ئابووری


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکى ناوەندى بەراورد بە دوێنێ ڕێژەیەکی بەرچاو دۆلاری خستەبازاڕەکانەوە کە پێشتر بەو شێوەیەیە نەبوە.

بانکى ناوەندی ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕی 319 ملیۆن و 595 هەزار و 917 دۆلار خستە بازاڕەکانەوە.

بانکی ناوەندی بڕی 225 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.

لەو بڕەی کە خراوەتە بازاڕەکانەوە، 93 ملیۆن و 695 هەزار و 917 دۆلاری بەشێوەیە حەواڵە بوە.

ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان، بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 144 هەزار و 500 دینار بوە.

کامەران کەریم