گەنجێک لەسەر ڕوباری سیروان کوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سیروان کۆمەڵایەتی


Apr 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی جەژن ئاگادارکراینەوە لەبونی تەرمێک  لەسەر ڕووباری سیروان 

دەست بەجێ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی ڕوداوەکە دوای ئەوەی بەڵگەو زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوەو توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە لەئێستادا تۆمەتبار لەلای پۆلیسەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە.
تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەچەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی  بەناوی (خالد ڕحیم محمد ) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

کامەران کەریم