چالاکوانێک بۆ زایەڵە: زۆرینەی سیاسیەکانی ئەم هەرێمە ئەوانەی کە خۆشیاندەوێن وەك کۆیلە تەماشایان دەکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە سیاسی عوسمان گوڵپی


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی  جەختی لەسەر ئەوە کردەوە وا باشترە کەسێك سیاسیەکی خۆشویست هەستەکەی بە ئەندازەی پێویست دەربخات و بەشێکی بشارێتەوە و مامەڵەیەکی ئاسایی لەگەڵ بکات.

عوسمان گوڵپی  چالاکوان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەندێك جار خۆشەویستی بچوکت دەکاتەوە، بەتایبەت خۆشویستنی سیاسیەکان، بۆیە وا باشترە کەسێك سیاسیەکیشی خۆشویست هەستەکەی بە ئەندازەی پێویست دەربخات و بەشێکی بشارێتەوە و مامەڵەیەکی ئاسایی لەگەڵ بکات لە چوار چێوەی ڕێزدا،چونکە زۆرینەی سیاسیەکانی ئەم هەرێمە ئەوانەی کە خۆشیاندەوێن وەك کۆیلە تەماشایان دەکەن و زۆرجاریش پێیان پیدەکەنن، هەر بۆیە ڕووبەڕووی شکان دەبنەوە لە پاداشتی خۆشەویستدا، بۆیە وا باشترە لە بری خۆشویستنی ئەوانیتر کەسایەتی خۆتت خۆشبوێ لانیکەم تا ئەوانیش وەك خۆت مامەڵەت لەگەڵ بکەن، نەك کۆیلە و شوێنکەوتەیەکی کوێر، ئێمە زۆر جار باجی ئەو خۆشەویستیە دەدەین کە هەمانە و رێگرە لە بەردەم ئەوەی بەرامبەر بکەوێتە بەردەم نوسینە ڕەخنەییەکان.

وتیشی، یەکەم هەنگاوی خۆشەویستنی خۆت پیداچونەوەیە بە خۆشەویستی ئەوانیتردا بەتایبەت ئەوانەی بەرپرسیاریتیان هەیە و سیاسین، لای سیاسەتوانی سەقەت، پەیوەندیەکە پێچەوانەیە، تا بە خۆشەویستیت بەرامبەر گەورە بکەی، خۆت بچوکتر دەکەیتەوە! لە ڕاستیشدا سیاسی دروست ئەمە بەرهەمەکەی نیە و خۆشەویستیانی بە قەدرەوە تەماشا درجات،بۆیە باشترە سنورێك بۆ خۆشەویستی خۆت دابنێی تا لەوە زیاتر کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر داهاتووت دانەنێت.

کامەران کەریم