کۆمەڵگەی خێڵ..... / کامەران کەریم*

(0) / / مقالە / زایەڵە خێڵ کامەران کەریم


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خێڵ لەمەفهومێکی  کورت بەومانایە ی کەتاکەکانی لەدەستەجەمعیدا بەوەعیەکی ئینسانیانە کاردەکەن بۆ بەرەوپیش چونی سەرجەم کایەکانی تایبەت بەژیان.

گرفتی سەرەکی لەکۆمەڵگەی خێڵ کەما ئومێد دەکەم ئەم قۆناغەیمان تێپەڕاندبێت لەوەدایە هیچ شتێک لەکایەکانی  ژیانی بەدەست تاکەکانیەوە نیە، کەسێک لەباتی خێڵ بڕیاردەدات قسەدەکات گفتوگۆی نازانستی دەکات تاکۆتایی.

ئێمە پێویستمان بەکەسانێکە بۆئەوەی کۆمەڵگە بەرەوپێش بەرێت و بەشەرەکانی ئاراستەبکات بۆ کاری مرۆڤدۆستانە، دەبێت ئەوکەسە چوزام ئەوواعیزە چاوەڕوانی مەکرەمەو دەستخۆشی نەبێت لەپای ئەو ماندوبون  و خەمحۆرییەی، هەتا دەبێت ئەوەی لەلای  ئاسایی بێت کە وێنەکەی  ناشیرین دەکرێت ئیهانەو لەگەڵ ئیحتیرامم سوکایەتیشی پێدەکرێت.

لەوەش گرنگتر نابێت کەسانی فکری ببەزێنرێن بەهەندێک وتەی خەڵکانێک کەئەسڵەن لەدایرەی  کۆیلایەتین و چێژ  لەوکۆیلەبونە وەردەگرن،  لەناو فەلسەفەی کۆمەڵگەی خێڵ بڕیاربەدەست و خاوەن قەرارە فاشیلەکان خۆیان کۆیلە و دەربارن ،دێن کۆمەڵگەبەوە ئاراستەدەکەن بیان کەن بەکۆیلەی  خۆیان.

ئێمە بۆتاوەکو ئێستا نەتوانین کۆدەکانی خێڵ وسەرۆک چوزانم بنەماڵەو کەسایەتی بخوێنینەوە ،تەنها ئەوەندە بەسە تێبگەین لەودێڕە شیعرە( کەتۆ کۆسەیت ،بەتۆچی ڕیشی باوباپیرانت) ، سەیرتر ئەوەیە تاقمێکی لاوازو هیچ لەبارنەبوو دێن دۆڕاولەئایدیاو فکر دەیانەوێت ببنەدەمڕاستی خەڵک.

تاکی کوردی دەبێت لەو چوارچێوەیە دەربچێت کەلەسەر بنەمای  ناوچەو شوێن و عەشیرەت و گروپ و دەستەو تاقم ئاین بیربکاتەوە، دەبێت قوڵ تێڕامان بکات بۆ شتەکانی دەروبەری، خەریکە دەگەڕێینەوە بۆ سەدەی جاهیلی و نەفامی، ئێمەخەریکین چ دروست دەکەین، ئێمە ڕەمزەکانمان بۆ دەدەینە بەرتوانج، دەسەڵاتێک ئێستا میللەتەکەی هۆشیارنەکردبێتەوە قۆناغی خێڵایەتی تێنەپەڕاندبێت بە کرداری چاوەڕوانی چ جۆرە ئینتیمایەک لەتاکەکانی دەکات.

چۆن دەکرێت تاک تێنەگات حیزب و حیزبۆکە کاربۆ کۆیلەکردنی دەکات هێشتا حیزب و سەرۆک خێڵ و سەرۆک هێز بەمانا ڕاستەقینەکەی نەناسێت، کەس  ئاگایی  لەوەیە بۆ ئارەزوو کەوتۆتە ناوبۆتەی کۆیلایەتی، باتاک سەرەتا خۆی  بناسێت و بتوانێت دەوروبەری بخوێنێتەوە ئەوجا کۆمەڵگەی  پێش کەوتو بەرهەم دێت، ئەویش بەدوو هۆکار ،یەکەم تاک خۆی  ئەکتیف بکات بەمەبادیئو ئیدیایی  جێگیر، دووەم کەسانی لێزان و شارەزاپێویستە بۆ ڕۆشن کردنەوەی ڕێگای جەهل و پڕ لەکەندو خەوش.

*ڕۆژنامەنوس