ئەوتۆمەتبارانەی ڕۆژی جەژن لەسەر ماتوورسکیلەوە بەفیشەک کەسێکیان بریندارکرد دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی


Apr 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژن لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار و نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب دوو تۆمەتبار لەسەرماتوورسکیلەوە تەقەیان لە سێ گەنج کردو یەکێکیان برینداربوو 

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری ڕاسپارد کە هەوڵی تەواو بدەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران

دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و سود بینین لەکامێرای چاودێری.

وتیشی، لەئێستادا تۆمەتباران کە لە دوو تۆمەتبار پێک هاتوون دەستگیرکراون و بەپێی مادەی 40531 بەند کراون و لەبەشی پۆلیسی کەلار لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کامەران کەریم