چاودێری سیاسی: سعوودیە لە ڕیزبەندی پێنجەمی جیهاندایە لە خەرجی سەربازیدا

(0) / / گفتگو / زایەڵە چاودێری سیاسی شوان جاف سعوودی


Apr 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان جاف چاودێرى سیاسى بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دامەزراوەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی ئاشکرایکردووە، کۆی قەبارەی خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢.٢٤٠ تریلیۆن دۆلار بووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی بۆ هەشتەمین ساڵ لەسەریەک تۆمارکردووە.ئینستیتیوتی سویدی بڵاویکردووەتەوە، ئەوروپا گەورەترین بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی بەخۆیەوە بینیوە، کە بریتییە لە +13%. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەرجییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا. بەڵام هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا و نیگەرانییەکان لە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی ڕووسیا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بڕیارەکانی خەرجکردن لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکەدا هەبووە، هەروەها گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش.

وتیشی، هێشتا ئەمریکا گەورەترین خەرجی سەربازییە لە جیهاندا، بەو پێیەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ٨٧٧ ملیار دۆلار، کە دەکاتە ٣٩%ی کۆی خەرجییە سەربازییە جیهانییەکان و سێ ئەوەندەی ئەو بڕە پارەیەی چین خەرجی کردووە، کە دووەم گەورەترین خەرجکەری جیهانە.لە ڕاپۆرتەکەدا، پەیمانگاکە ڕایگەیاندووە، کۆی خەرجییە سەربازییەکان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2022دا نزیکەی 184 ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 3.2% زیادیکردووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی 2013 بە ڕێژەی 1.5% کەمیکردووە.

هێمای بەوەشکرد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری زیادبوونی ئەو زیادبوونە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ گەشەی خەرجییە سەربازییەکانی سعودیە بە ڕێژەی 16% و گەیشتە نزیکەی 75 ملیار دۆلار لە ساڵی 2022، کە یەکەم ڕێژەی گەشەسەندنە لە ساڵی 2018ەوە، سعودیە زۆرترین ڕێژەی خەرجییە سەربازییەکانی لە ساڵی 2018 تۆمارکردووە ناوچەکە و پێنجەم گەورەترینی جیهانە.لێرەدا سەیری ئەو ئینفوگرافیکەی خوارەوە دەکەین کە باس لە قەبارەی خەرجییە سەربازییەکان دەکات لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

کامەران کەریم