زایەڵە - مارک زوکێربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند، واتسئەپ بژاردەی بۆ بەکارهێنەران خستووەتەڕوو کە لە زیاتر لە مۆبایلێکەوە بچنە ناو ئەپەکە.

زوکەربێرگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "لە ئەمڕۆوە دەتوانیت بە چوار مۆبایل بچیتە ناو هەمان ئەکاونتی واتسئەپەوە."

بەکارهێنەرانی واتسئەپ تەنها دەیانتوانی یەک ئەکاونتی واتسئەپ لە یەک مۆبایلدا بەکاربهێنن، کە بەکارهێنەرانی هەمیشە گلەیییان لێدەکرد.

ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ زیاتر لە دوو بلیۆن بەکارهێنەری هەیە و بەکارهێنەرانی باس لەوەدەکەن، ئەو ئەپڵیکەیشنە لە رووی پاراستنی تایبەتمەندییەکانیانەوە سەلامەتە.