بەرپرسێکی گۆڕان بۆزایەڵە: بزوتنەوەی گۆڕان هێزێکی مەدەنییە و بەتەنها پشتی بەخواو خەڵکی خۆی بەستوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

نزار  مەحمود   ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق کوردستان بەتایبەتی هیچ هێزێک دانەمەزراوە بێ پشتیوانی دەرەکی و ناوخۆی و هاوکاری دارایی  ئەولایەنانە .

ڕاشیگەیاند: جاری واش هەبوە پشتیوانی سەربازیشیان لێکراوە ئەم پشتیوانیانە ئەڵبەت بەبێ بەرامبەرو لەبەر چاوی کاڵیان و یاسەدەقە نەبوە بەڵکو لەبەرامبەردا داواکاریان لێیان هەبووە هەموان بەچاوی خۆمان بینیومانە چ داواکاری و خزمەتێکیان لێ داواکاراوە مەرجیش نەبوە هەمو داواکاریەکان بەهێزو پشیوانی ڕاستەخۆ و بوبێت بەڵکو هەندێکیان داوای بێ دەنگیان لێکراوە بەپێی بەدەنگەوە چونی داواکاریە کان هاوکاریەکانی ئەوانیش کەم و زیادی کردوە بۆ یە ئەو هێزانەش هەرقۆناغێک بەجۆرێ بەهێزو بێهێز بون ، بەڵام تاکە هێزێک بەخوێندنەوە بۆ ئەو جۆرە پەیوەندیانە کەدامەزرا بزوتنەوەی گۆڕان بوو کەبە بەتەنها پشتی بەخواو خەڵکی خۆی بەستبو دژی پەیوەندی لەوجۆرە بوو پێی واو بو پێویستە پەیوەنیدیە کان لەڕێی حکومەت و بەشێوەیەکی هاوسەنگ بێت و نوێنەری وپەیۆەندیە حیزبیەکان بونیان لە هیچ کام لەوڵاتانە نە بێت بۆ ئەوەی هیچ ئەجندایەکی دەرەکیان بەسەردا جێ بەجێ نەکرێت لەبەرامبەر دەستکەوتە حیزبیە تەسکەکاندا بۆیە ئەمە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نەبو باجەکەشی یا تا ئاستی ئەوەی بە دەستکاری نەتیجەی دەنگە کانی لەناو سندوقەکانی دەنگدان لەڕێگەی وڵاتان و لێدان لەم بزوتنەوە جەماوەریە مەدنیە کە بەمەترسی بۆ ئایندەی بەرژەوەندیەکانیان لە هەرێمەکە سەیر دەکرا یان هیچ نە بێت  دەستەمۆی داخوازیەکانیا نە ئەبوو .

وتیشی،  بەڵام بەئێستەشەوە بەو هەموو فشارو گەمارۆدانەوە بەو هەموو هەوڵەش بۆ بچوکردنەوەو لەناوبردنی ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەی گۆڕان لەبۆچونەکانی بۆ حکومڕانی و شێوازی پەیوەندیەکان پەنای بۆ لادان لە مەبادیئەکانی خۆی نەبردو دەستی درێژ نەکرد بۆ هاوکاری و پشتوانیە دەرەکیەکان و پشتوپەنای تەنها خواو خەڵکی وڵاتەکەی خۆی ئەبێت ئەگەر لەنیوان بژاردەی نەمان و پشت بەستن ووڵاتانی هەرێمی سەرپشک بکرێت بێ دوو دڵی نەمانی پێ باشترە . چونکە تاکە ئامانجی ئەم بزوتنەویە بۆخەڵک و خاکی کوردستانەوە ئەوەش بە پشت بەستن و هاوکاری نەیارانی گەلەکەمان بەدی نایەت.

کامەران کەریم