گۆشتفرۆشی گۆڵێ دادەخرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گۆشتفرۆشی سلێمانی


Apr 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و ساغکردنەوەی گۆشتی بێمۆر، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دادەخەن و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکە، دەست بەسەر زیاتر لە (100) کیلۆگرام گۆشتی بێمۆردا گیراوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی ڤێتێرنەرییە و پێویستە ئاژەڵ لەسەربڕخانەکان سەرببڕێت و لەلایەن دکتۆرەکانی سەربڕخانەکەوە پشکنینی بۆبکرێت، پاشان مۆر بکرێت و بخرێتە بازاڕەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم