ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی دوو بنکەی تری وەرگرتنی گەنم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم کەمال موسلم بازرگانی دانەوێڵە


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند،  کەمال موسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی شاری کۆیەیان کرد بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنم لەبنکەی کۆیە.

 

لەوسەردانەدا قائمقامیەتی شاری کۆیەیان بەسەر کردەوە و دواتر سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنمی ئەو شارەیان کرد کە چەند ساڵێکە بەهۆی هەندێ بارودۆخەوە گەنمی لێ وەرنەگیراوە و سەرجەم شوێنەکانی وەرگرتن و کۆگا کردنیان بەسەرکردەوە و پێداویستەیەکانی ئەو بنکەیان تۆمارکرد .

 

وابڕیارە لەگەڵ لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لەهەولێر گفتوگۆی لەسەربکرێت بۆ ئەوەی ئەگەر توانرا ئەو پێداویستیانە دابین بکرێت و گەنم لەو بنکەیە بۆ ئەم ساڵ وەربگیرێت .

 

هەرهەمان ڕۆژ شاندێکی تری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی بغدا و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سەردانی شارۆچکەی هەریریان کرد بۆ هەمان مەبەستی وەرگرتنی گەنم لەو بنکەیە .

 

وابڕیارە شاندەکە ڕاپۆرتی خۆی بنوسێت و ئاراستەی لیژنەی باڵای بکات بۆ ئەوەی ئەگەر توانرا ئەو پێداویستیانەی کەهەیە جێ بەجێ بکرێت بتوانرێت گەنم لەو بنکەیەش وەربگیرێت.

 

جێی ئاماژەیە بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە نرخی ٨٥٠ هەزار دیناربۆ هەرتەنێک گەنم لەجوتیاران وەربگیرێت.

 

کامەران کەریم