زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،"دەرزییەكی لەچكمان لە گەدەی ژنێكدا دەرهێنا".

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕیگەیاند،" ڕۆژی هەینی تیمی ئێشكگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری توانیان بە سەركەوتویی دەرزییەكی لەچك بۆ خانمێكی تەمەن ٢٩ ساڵ لە رێگەی نازۆرەوە دەربهێنن".

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو خانمە كە لەكاتی بەستنی لەچكەكەی بەهەڵە دەرزیەکە قوت دەدات و دەچێتە گەدەیەوە.