دووەمین فێستیڤاڵی جەژنی گەورە لە پاوە بەڕێوەچوو + وێنە
/
فرهنگی
/
زایەڵە
دەف
جەژنی گەورە
زایەڵە - بە بەشداریی زیاتر لە ٢٧٠ دەفژەن، دووەمین فێستیڤاڵی جەژنی گەورە لە پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو.
لە شارۆچکەی باینگان سەربە قەزای پاوە لە باکووری پارێزگای کرماشان، فیستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو، کە زۆرینەی هەورامیەکانیش تێیدا بەژداربوون.
لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا چەندین گوتار و پارچە شیعر و پەخشان پێشکەش کران و بازاڕی کاڵا خۆماڵییەکان کرایەوە کە تیایدا جلوبەرگی کوردی و خۆراکە خۆماڵییەکان نمایش کران.
گۆرانی و سیاچەمانە و لاواندنەوە بەشێک بوون لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵە و ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە سەرتاسەری ئێران و کوردستانەوە بۆ بینینی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە چووبوونە شارۆچکەکە و منداڵان بە ڕیز وەساتابوون و بە زمانی فارسی و هەردوو شێوەزاری سۆرانی و هەرامی بە خێرهاتنی میوانەکانیان دەکرد.
باینگان شارۆچکەیەکی شاخاوی سەربە قەزای پاوە سەربە پارێزگای کرماشانە کە بەدووی ١٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری کرماشانەوە.
وێنەکان لە ئاژانسی هەواڵی ئیسنا وەرگیراوە
تێبينيێك بنێرە: