1 / 13
2 / 13
3 / 13
4 / 13
5 / 13
6 / 13
7 / 13
8 / 13
9 / 13
10 / 13
11 / 13
12 / 13
13 / 13

(0) / عكس


Mar 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەكەم رۆژی پشكنینی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە  لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەستی پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د، ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، رێكەوتی ١٠-٣-٢٠٢١  یەكەم رۆژی پشكنینی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە  لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەستی پێکرا.

وتیشی: سوپاس بۆ هاوسەرۆكانی یەكیێتی نیشتمانی كوردستان ، سوپاس بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس بۆ هەڤاڵان لە پەیوەندیەكانی یەكیێتی نیشتمانی لە كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ هەماهەنگییان  بۆ خستنە ئەستۆی تێچووی هەندێك نەشتەرگەری لەلایەن بەرێزان هاوسەرۆكانی یەكیێتی و كۆماری ئیسلامی ئێران، یەكەم رۆژی پشكنینی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە  لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دەستی پێکرا.

جەختیشی کرد: رۆژی دووەم بەردەوام دەبین .

ناوبراو وتیشی،  سوپاس بۆ  سەردانی بەرێزان كاك محمدی حاجی محمود و ئاغای ئەسەدی نوێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران وسەید ئەحمەد بەرزنجی .

ڕونیشیکرەوە ، بینینی پزیشكان تەنها بۆ چارەسەرو وەرگرتنی دەرمانە بە هیچ جۆرێك لە ئێستادا بۆ مامەڵەی ناساندن وەك بەركەوتەی چەكی كیمیایی نیە و لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو كارە هەڵدەستن .

کامەران کەریم