دۆکیومێنتەری زوهرە کودایی چاوڕوانی بردنەوەی خەڵاتی جیهانی دەکات

(0) / / زنان / زایەڵە ژنان


Apr 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ  دۆکیومێنتەری (من کچم، من کوڕم) لە دەرهێنانی مازیاری کوپیدار کە لەسەر ژیاننامەی خاتوو زوهرە کودایی سازکراوە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ژیانی گوڵپارێزی تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ژنانی ئێران پیشان ئەدات چاوەڕوانی بردنەوەی خەڵاتی جیهانی دەکات.

 

ئەو  دۆکیومێنتەری وەکوو یەکێک لە سێ فیلمی فیناڵیستی هەڵبژاردەیە بۆ فستیڤاڵی جیهانی AIPS

کەمتر لە دووحەوتەی دیکە سەرکەوتووانی پێنجمین خولی خەڵاتی میدیای وەرزشی AIPS لەشاری سئولی وڵاتی کوریای باشوور ڕادەگەینرێت.