ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: ئاخر چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوتاکردنی موچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە کوردستان عێراقدا دەکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە فوئاد عوسمان شەهیدان زیندانیانی سیاسی عێراق کوردستان


Apr 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فوئاد عوسمان ڕۆژنامەنوس لەهەولێر لەتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،ئەمرۆ ئێوارە ٣٠/٤/٢٠٢٣ بەرێز ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان میوانی بەرنامەی لەگەڵ رەنجی کەناڵی روداو بوو. چەندان بابەتی تایبەت بە وەزارەتەکەی و رێکەوتنی هەولێر و بەغدا و موچە و بودجە و چەندان پرسی تری روون کردەوە.یەکێ لەو بابەتانەی کە ئاماژەی پێکرد تایبەت بوو بە موچەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بوو، بە روونی گوتی کە هیج گرفتێک بۆ موچەی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دروست نابێت چی لە بەغدا دابین بکرێت و جی لە هەرێمی کوردستان.بە حوکمی ئەوەی من لە کابینەی هەشتەم ئەندامی لیژنەی هاوتا کردنی موچەی کەس و کاری شەهیدان بووم کە  کە ئەحمەد مام رسوڵ سەرۆکی بوو و بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی شەهیدان پێکی هێنابوو ئێمە چەند جارێک بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدامان کرد و لیستی شەهیدان و زیندانیانسی سیاسیمان بردە بەغدا و پێشکەشمان کرد دەرئەنجام چەند بابەتێک بوونە لەمپەر لەبەردەم هاوتا کردنی موچەکانیان 
کاتی دیدارەکەی جەنابی وەزیری داراییم بینی و گوتی هیچ گرفت بۆ مووچەکانیان دروست نابێت من ویستم پرسیارێک لە جەنابی وەزیر بکەم کە کاتی خۆی لەمپەر بوون لەبەر دەم هاوتان نەبوونی موچەی شەهیدان دەکرێ لێرەدا دەسەلاتدارێکی وەزارەتی دارایی ولامی من و کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیایش بداتەوە لەکاتێکدارێکخستنی ماف و امتیازاتی کەس وکاری شەهیدان لە هەولێر و بەغدا بە دوو یاسای رێکخراوە لەو مافانە بە پلە یەک موچەیە لە وەزارەتی دارایی دەپرسم جۆن دەبێت ئەو موچانە هاوتا بکرێت بەر لەوەی بە یاسایەک رێک بخرێت.
وتیشی، موچەی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عێراقی فیدرال کە یەک جۆر شەهیدانە هەیە بڕەکەی 1200 ملیونێک ودووسەد هەزار دینارە  موچەی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سێ ئەوەندەی موچەی کەمترین موچەی خانەنشینی بووە کە 400 هەزار دینارە ، کەچی لە هەرێمی کوردستان 3 جۆر شەهیدانەمان هەیە بریتین لە شەهیدانی سەنگەر کە موچەکانیان 500 هەزارە و شەهیدانی جینوساید ٥٠٠ و شەهیدانی هاولاتی ٢٥٠ هەزار دینارە لەپال ئەوانەشدا ژمارەیەکی زۆر لە قیاداتی حزبی بە شەهیدی قیادی موچەیان بۆ بەستراوە و حسابی تایبەتیان بۆ کراوە بەپێی پلەی سەربازی کە بەراورد کراوە لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە هەندێکیش پلەی تایبەتی هەیە موچەکانی ئەوانەش لە 1 ملیون دینار تا دەگاتە 4 ملیون دینار.من دەپرسم ئایە چۆن ئەو بڕە موچانە یەک دەخرێن ئایە موچە کەمەکان زیاد دەکرێن یان موچە زۆرەکان کەم دەکرێنەوە.. دەبوو وەزیری دارایی ئەو وردەکاریانە روون بکاتەوە
لە کۆتاییدا دەلێم کاتی خۆی لەمپەری سەرەکی لەم بارەیەوە رازی نەبوونی حکومەتی هەرێم بوو لە تەرخاب مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە بودجەی هەرێمبۆیە بە جەنابی وەزیر دەڵێم بەو ئاسانیە نیە  راپۆرتێکی تێر و تەسەل کە خۆم ئامادەم کردوە لەبەر دەستە.
کامەران کەریم