پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق: داهاتی ئەم مانگە بەشی موچە دەكات

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق مووچە غالب محمد


May 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - غالب محەمەد عەلی ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،هەموو ڕۆژیكە زیاتر لە ٢١٢ هەزار بەرمیل نەوت بە پاڵاوتكەكانی كەڵەك و بازیان و لاناز و پاڵاوتگە نایاسایەكان دەفڕۆشن بە ٧٠ دوڵار  بۆ یەك بەرمیل كە داهاتەكەی دەكاتە 632,184,000,000 ملیار دینار   لە یەك مانگدا. ئەگەر ٤٨% داهاتەكە بۆ خەزێنەی حكومەت بێت دەكاتە 303,448,320,000 ملیار دینار .دووەم هاتنی ٤٠٠  ملیار دینار لە بەغدادەوە.
 
وتیشی،  سێیەم خاڵداهاتی ناوخۆ نانەوتی کە زیاترە لە ٣٥٠ ملیار دینار.  كۆی داهاتی هەرێم لە مانگەدا دەكاتە١،٠٥٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ترلیونێك دینار  ، ئیتر بۆ پارە نیە بۆ موچە ،لە بری پاساوهێنانەوە بۆ دەسەڵاتیكی چەتە ، دەبێت فەڕزی بكەین كە پارە هەیە و دەبێت موچە لە كاتی خۆیدا بدڕێت.
 
کامەران کەریم