کاروان گەزنەیی بۆ زایەڵە: نابێت مووچە ببێتە قوربانی لە پێناو پڕکردنی گیرفانی چەند کەسێک

(0) / / گفتگو / زایەڵە موچە کاروان گەزنەیی


May 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پاساو هێنانەوە بۆ پەردەپۆشکردنی دزی و گەندەڵی و بەهەدەردان، دەتکات بە شەریکی ئەو تاوانانە. تەنها لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، بەگوێرەی زیاتر لە سەرچاوەیەک زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار داهاتی نەوت بووە؛ ئەوانەشی پاساو بۆ ئەو دزیە مێژووییە دێننەوە بەشێکن لێی!  هاوتەریب لەگەڵ پارەی هەموو خاڵە سنوورییەکان، ئەو پارەی نەوتەی کە دیار نیە بەشی مووچەی زیاتر لە مانگێک دەکات.

ئەوپەرلەمانتارە وتیشی،  لە بری پاساو هێنانەوە و تەشهیرکردن وتۆمەتبەخشینەوە، ئەم پارانە بگێڕنەوە و مووچە دابەشبکەن؛ هاووڵاتییان ئامادە نین باجی دزی و گەندەڵی و نادادی خەڵکانی خۆسەپێن بدەن.

کامەران کەریم