بەرپرسێکی گۆڕان بۆزایەڵە: نەبونی سیستەم یان کارپێنەکردنی  پاشاگەردانیە و ناوێکی تری نیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان


May 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار محمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەموو دەستەڵاتێک پێویستی بەسیستەمێک هەیە وەک چوارچێوە بۆ بەڕێوە بردن و حوکومڕانی کردن .

ڕاشیگەیاند؛ ئەگەر لە هەرشوێنێک دەستەڵاتێک یان حکومەتێک هەبێت پابەندی هیچ یاساو ڕێساو سیستەمێک نەبێت یان هەیبێت و کاری پێنەکات ئەگەر لەلایەن باشترین مرۆڤەکانیش بەڕێوە ببرێت هەر  نەک ناتوانێت خزمەتی کۆمەڵگا بکات بەڵکو نەتیجەکەی پاشا گەردانیە و هیچ لە تاکە کانی ئەو کۆمەڵگایە ئەمین نابێت لەسەرو ماڵی هەتائەوانەش کە دەستەڵات دارن چونکە یاسایەک جێ بەجێ دەکرێت پێی دەوترێت یاسای داستان بەهێزەکان لاوازەکان  ئەخۆن ، ئیسلام ئەڵێت ئەگەر لە شوێنێک حکومەت نەبوو باربکە بۆ ئەو شوێنەی کە حکومەتی لێیە ئەگەر کافریش بێت .

وتیشی، کەواتە حکومەتێک کە خاوەنی سیستەمێکی بەڕێوە بردن بێت هەر سیستەمێک بێت باش یان خراپ لە نەبونی سیستەم  زۆر باشترە هەرچەندە لەم هەرێمەی ئێمە یاساو سیستەمێکی باشیش هەیە بەڵام بەداخەوە  کارپێکراو نین و تەنها بەهێزەکان بۆ  پاوانکردنی سەرجەم کایە کانی بەکاری دێنن  لەبەر ئەوەوە کێشەی ئەم هەرێمە کەسەکانین باشن یاخراپ بەڵکو کێشەکە نەبونی سیستەمە بۆ ڕێگری لە دەستەڵاتە ڕەهاکانی کەسەکان و بەڕێوە بردنێکی تەندروست .

کامەران کەریم