سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە دیمەشق

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا ڕەئیسی ئێران


May 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە دیمەشق .

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە دیمەشق .

سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک رێککەوتن لە بواری ئابووری واژۆ دەکەن.

ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی هەر سەرۆک کۆمارێکی ئێران بۆ سووریا لە ساڵی 2011ـەوە

بە گوتەی بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی سووریا، نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە لە یەکدی و چڕبوونەوەی هەوڵەکان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سووریا لە لایەن وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبییەوە لەو هۆکارە سەرەکییانەن وایانکردووە رەئیسی پێی باش بێت لەم کاتەدا سەردانەکە بکات.

 ئێران هاوپەیمانێکی سەرەکیی سووریایە و لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2011دا بە هەموو شێوەیەک یارمەتیی ئەو وڵاتەی داوە.