نرخی  گەنم بۆهەرتەنێک دیاری کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم هەرێمی کوردستان


May 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە هۆی ئەوەی بارانێکی زۆر باش باریوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زۆر باش بێت و بە نرخێکی گونجاویش گەنمەکە لە جووتیاران وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ بڕیار دراوە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار بێت و بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانیش لە ماوەی دوو هەفتەدا کە جووتیاران گەنم ڕادەستی سایلۆکان دەکەن، پارەی خۆیان وەردەگرن.

ئەوەشیخستەڕوو، لە هەرێمی کوردستان هێشتا وەرزی دروێنە دەستی پێنەکردووە بۆ وەرگرتنی گەنم، کە لە عێراق دەمێکە دەستی پێکردووە، بۆیە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستانیش دەست پێدەکات و گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت.

کامەران کەریم