کۆتایی هاتنی فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە سەردەشت؛ هاواری سنە و ئاناهیتای کرماشان خەڵاتی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا
/
فرهنگی
/
زایەڵە
هونەر
بەیت
حەیران
سەردەشت
ئێران
زایەڵە – ١٠یەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە سەردەشت کۆتاییهات کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی رابردوو بەڕێوەچوون.
9 گرووپ و 120 هونەرمەند لە کوردستان و دیکەی ناوچەکانی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوون.
هونەرمەندانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان زۆربەی خەڵاتەکانیان بەدەستهێنا.
گرووپی هاواری سنە و ئاناهیتای کرماشان پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا.
لە بەشی دوێت یەسنا عافی و باران کیانی لە بۆکان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا. هونەرمەندانی کرماشان و ئیلام پلەی دووەم و سێیەمی گۆرانیی دوێتیان بردەوە.
لە بەشی گۆرانیبێژی تاکدا کەس پلەی یەکەمی بەدەستنەهێنا.
رێبواری حاجی خەلانی لە گۆرانیبێژی تاک پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
رۆژین داودی و سینا نەقشبەندی خەڵاتی یەکەمی ژەنیارییان پێبەخشرا.
تێبينيێك بنێرە: