کچان و کۆڕانی تێنیسۆری ئێرانی قارەمانی تێنیسی ڕۆژئاوای ئاسیایان بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا ئێرن


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی تێنیسی ڕۆژئاوای ئاسیا پاش بەدەستهێنانی عینوانی یەکەم بۆ نوێنەرانی ئێرانی کۆتایی پێهات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تێنیس، لە درێژەپێدان بە کێبەرکێیەکانی تێنیسی ڕۆژئاوای ئاسیا(تمەن ژێر 12ساڵ) دوێنی ڕۆژی هەینی تیپی ئێران لە یارییەکەی زۆر هەستیارانەدا بە ئاکامی 2 بەر 0 شکستی بە تیپی سووریە هێنا و بۆ پلەی قارەمانی سەرکەفت.

لە بەشی کچانیشدا، کچە وەرزشوان و نوێنەرەکانی ئێران بەهەمان ئاکام شکستیان بە تیپی عومان هێنا و لەسەر پلەی یەکەمی ئەو پێشبڕکێیانە ڕاوەستان.
کەوابوو تیپی کچان و کۆڕانی ئێرانی ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا، کە بڕیارە لە وڵاتی قەزاقستان بەڕێوە بچێت، بەدەستیان هێنا.