زایەڵە ـــ زۆرانبازی بەناوبانگی ئەمریکایی لە پێشبڕکێیەکانی تایبەتی (پان ئەمریکەن)ی ئەوساڵ شەشمین مەداڵی زێڕینی خۆی بەدەست هێنا.
پاش بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی دوو قۆڕنەی ئاسیا و ئەورووپا، پێشبڕکێیەکانی قوڕنەی ئامریکا لە شاری بوینێس ئایرێسدا، دەستیپێکرد و ئەمەش لە حاڵێکدا کە زۆرانبازە ئەمریکییەکان داواکار و خوازیاری سەرەکی و جیدی ئەو پێشبڕکێیانەن، جوردەن بارۆز لە کێشی 79 کیلۆگرامدا بە ئاکامی 10 بەر 0 جاسمیت فۆلکای کەنەدایی بەزاند و لە قۆناخی فیناڵدا شەشمین مەداڵی زێڕی خۆی بەدەست هێنا.
لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی نێو قوڕنەییدا دوو پێشبڕکێ ڕێنکینگداری دیکە بڕیارە لە مانگی جۆزەردان و پووشپەڕدا و لەشاری (بیشکک)ی قرقیزستان و (بوداپێست)ی مەجارستان بەڕێوەبچێت.