1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سنە هەورامان


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەكادیمی و زانستی هەورامانناسی لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەرێوەچوو، كە بە هاوبەشی لەلایەن هەرسێ‌ زانكۆی كوردستان/ سنە، زانكۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە رێكخرابوو.

كۆنفرانسەكە لە رۆژانی ٣ و ٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، كە مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە بە چەند توێژینەوەیەكی تایبەت لەبارەی هەورامانەوە بەشدارییان كردبوو، ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی وتارێكی تایبەت لەلایەن د. مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەشداری شاندێكی زانكۆكە لە كۆنفرانسەكەدا.

زانکۆی کوردستان/ سنە، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکانیاندا کۆنفرانسە زانستییەكەیان بۆ ناساندنی هەورامان لەبوارە زانستی و كەلتوری و كۆمەڵایەتی و هونەرییە جیاوازەکاندا كۆنفرانسەكەیان رێكخستبوو، كە لەماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسدا بە 22 پانێڵ 93 توێژینەوە لەو بوارانە پێشكەشكرا.

کۆنفرانس زانستی هەورامانناسی بە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانس دەستی پێکرد، كە هەر لە ئاهەنگەکەدا جگە لە وتاری سەرۆکی زانکۆی کوردستان/ سنە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، وتاری پارێزگاری سنە و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی زانکۆی سنە پێشكەشكرا.

هاوكات لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفرانسدا چەندین بابەتی زانستی لە بارەی مێژوو و کلتورو ئەدەبیاتی هەورامان پێشکەش کرا، لەگەڵ ئەوەش دوو بەرگی کتێبی هەورامان ناسێنرا، كە لەسەر ئەركی كۆنفرانس چاپكرابوون.

دواتر لەسێ هۆڵی جیاوازدا و لە هەر لە رۆژی یەكەمدا بە 9 پانێڵ بۆ چەند توێژینەوەیەكی جیاواز بە چەند سیمینارێك پێشكەشكراو توێژەران بە كورتی ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان خستەڕوو.

هەروەها لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەكەدا بە چەند پانێلێكی تر ناوەڕۆكی تەواوی توێژینەوەكانی تر لەلایەن توێژەران خرایەڕوو، كە هەر لەو پانێڵەدا مامۆستایانی زانكۆکانی کوردستا ناوەڕۆكی توێژینەوەكانیان بۆ ئامادەبووان باسكرد.

کامەران کەریم