دارا سێکانیانی بۆزایەڵە: پرۆژەیەک لەبەغداد لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان پێشکەش دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارا سێکانیانی عێراق هەرێمی کوردستان


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەزایەڵەی ڕاگەیاند  پڕۆژەیەك پێشكەش دەكەینبۆ بەدیهاتنی دادگەری لە نێوان هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەرجەم بوارە جیاوازەكانی وەكو یەكسانكردنی مووچەخۆرانی خانشین و بڕی ڕسوماتی دام و دەزگاکان و بری باج و سزا و یەکسان کردنی و نرخی بەرهەمەنەوتیەکان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

وتیشی، لە یاداشتێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێڕاق و لیژنەی داراییمان كردووەو (42) پەرلەمانتار واژوویان لەسەر كردووەو بە واژووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش ڕەوانەی لیژنەی دارایی كراوە، جەختی كردۆتەوە كە بەگوێرەی ماددەی (14) دەستوری هەمیشەیی عێراق سەرجەم عێراقیەكان یەكسانن لە بەرامبەر یاسادا بەبێ جیاوازی ڕەگەزو نەتەوەو ڕەنگ و ئایین و مەزهەب و بیروڕاو بۆچوون و بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی، لەم ڕوانگەیەشەوە پەرلەمانتار دارا سێكانیانی پڕۆژەیەكی پێشنیار كردووە بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری لە نێوان هاوڵاتیان لە هەرێمی كورستان و پارێزگاكانی دیكەی عێڕاق سەبارەت بە مووچەی خانەنشینی و بڕی رسومات و باج و سزای دارایی كە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و نرخی بەرهەمە نەوتیەكان.

کامەران کەریم