خانمە وەرزشوانی ئێرانی: ئاستی وەرزشی تیرهاوێشتنی جامی جیهانی باکۆ زۆر بەرزە/ کارێکی دژوارمان لە پێشە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باکۆ تیرهاوێشتن


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەرزشوانی نەتەوەیی وڵاتی ئێران دەڵێت: وەرزشوانەکان لە جامی جیهانیدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان ئەدەن تاخود باشترین کارکردیان هەبێ.

 

خاتوو ئارمیتا سادقیان لەبارەی ئامادەبوون بۆ جامی جیهانی وەرزشی تیرهاوێشتن و گرنگی ئەو پێشبڕکێیانە ڕای خۆی بەم شێوازە دەربڕیوە و دەڵێت: جامی جیهانی ئازەربایجان کێبەرکێیەکە کە زۆربەی لە وڵاتەکانی جیهان بۆ گەیشن بە پلەی قارەمانی جیهان تێدا بەشداری دەکەن و سەد لە سەد ڕەقیبەکانی ئێمەش لە قارەمانی جیهانیدا تێدا بەشدارن و بێگومان ئاستی ئەو پێشبڕکێیانە ئاستێکی زۆر بەرزە.

 

ناوبراو تەکیزی لەسەر ئەوەش بوو کە بێگومان وەرزشوانەکان ئەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان پێشکەش دەکەن تا باشترین یاری خۆیان ئەنجام بدەن.

 

خاتوو سادقیان وتیشی: بێگومان ئێمە کارێکی دژوارمان لە پێشە بەڵام ئەزموونێکی باشیشە بۆ ڕاهاتنی زیاتر و ئەگەری بەدەستهێنانی ئیزی وەرگرتن بۆ پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک.